ئیدارەی راپەڕین؛ هاوڵاتییەك لەلایەن چەند كەسێكەوە دەڕفێندرێت و ئەشكەنجە دەدرێت

کوردستان

24/01/2023     ژمارەی بینراو 162

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند كەهاوڵاتییەكیان رفاندووەو ئەشكەنجەیان داوە. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بڵاویكردووەتەوە:" هەواڵ گەیشتە هێزەكانمان، كە لە رۆژی ١٤ی كانوونی دووەم، چوار كەس پلانیان داناوە بۆ رفاندنی هاوڵاتییەكی سنوورەكەمان و دوای ئەوەی فێڵیان لێكردووە، تاوانلێكراویان هێناوە بۆ ناحیەی گاپیڵۆن و لەوێ رفاندوویانە و ئەشكەنجەیەكی زۆری جەستەییان داوە و داوای بڕی ٩٥ هەزار دۆلاریان لێكردووە".

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" دوای وەرگرتنی زانیاری ورد لەلایەن هێزەكانمانەوە توانرا شوێنی تۆمەتباران بدۆزرێتەوە و تۆمەتباران دەستگیربكرێن و تاوانلێكراو رزگار بكرێت".

ئاسایشی راپەڕین دەڵێت:" لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانییە و بەپێی ماددەی ٤٢١ لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن