گۆڕانكاری لە پێدانی مووچەی خانەنشینی دەكرێت

کوردستان

24/01/2023     ژمارەی بینراو 816

راچڵەكین –

پێدانی مووچەی خانەنشینی لەسنووری پارێزگای سلێمانی گۆڕانكاری بەسەردا دەكرێت و لەمانگی داهاتووەوە مووچەكە بە كارتی ئەلیكترۆنی دابەشدەكرێت.

شۆخان عومەر، بەڕێوبەری بانكی مەڵكەندی، رایگەیاندووە، لەمانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینی شارستانی لەڕێی كارتی ئەلكترۆنییەوە دابەش دەكرێت.

وتیشی:" لەقۆناغی دووەمی پرۆسەكەدا، مووچەی خانەنشینی سەربازییش لەرێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە دابەشدەكرێت و هەموو خانەنشینێكی سلێمانی كارتی ئەلكترۆنییان بۆ دروستدەكرێت".

دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی لەڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە، كۆتایی بەو قەرەباڵغییە دەهێنێت كە مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا، خانەنشینان دووچاری دەبنەوە، هەر خانەنشینێك دەتوانێت لە نزیكترین بنكەی دابەشكردن مووچەكەی وەربگرێت و وەك ئێستا پابەند ناكرێت كە تەنها لە یەك بنكەدا مووچە وەربگرێت.

لەكاتی كاركردن بە سیستمی كارتی ئەلیكترۆنی، خانەنشینان لەرێگەی نامەی ئەلیكترۆنییەوە لەكاتی پێدانی مووچەكانیان ئاگاداردەكرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن