ژمارەیەك چەكداری داعش دەستگیركران

عێراق

24/01/2023     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین –

وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی مەترسیداری داعشی لە باكووری ئەو وڵاتە راگەیاند، كە دەستیان هەبووە لە ئەنجامدانی چەندین پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەكانی عیراق.

ئاژانسی ھەواڵگریی و لیكۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە میانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانیان لەچەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، شەش تیرۆریستی مەترسیداری داعش دەستگیركران.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا، دانیان بەوەداناوە كە لە ساڵی 2014ەوە پەیوەندییان بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە كردووە.

ئاژانسی ھەواڵگریی و لیكۆڵینەوەی فیدراڵیی، باسی لەوەشكردووە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان لە ماوەكانی رابردوودا، بەشدارییان كردووە لە ئەنجامدانی چەندین پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن