شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

24/01/2023     ژمارەی بینراو 538

راچڵەكین –

پێشبینی دەكرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێكی بارنبارین، هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، كە چەند رۆژێك دەخایەنێت، لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفربارین دەستپێدەكاتەوە.

بەشی پێشبینی كەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە 28-1-2023، شەپۆلێكی بارانبارین روو لەهەرێمی كوردستان دەكات و تاوەكو رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.

 ئاماژە بەوەكراوە، سەرەتا كاریگەری شەپۆلەكە لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەبێت بە نمەباران و بەفر بارین، بەڵام لە رۆژی دووشەممەو سێ شەممە كاریگەری شەپۆلەكە بەهێز دەبێت و بارانبارین تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبارێت.

 بەشی پێشبینی كەش و هەوا، پێشبینیشی كردووە شەپۆلی بارانبارینەكە تا رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت، بەوهۆیەشەوە پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن