بەڤیدیۆ، نیوکاسڵ خۆی لە یاریی کۆتایی نزیک کردەوە

وەرزش

24/01/2023     ژمارەی بینراو 77

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لە یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی پیشەگرەکانی ئینگلتەرا، یانەی ساوسهامتۆن لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی نیوکاسڵ بوویەوە.

 

یانەی نیوکاسڵ توانی خۆی نزیک بکاتەوە لە یاریی کۆتایی و بەگۆڵێکی بێ وەڵام توانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە ساوسهامتۆن بباتەوە، تەنها گۆڵی یارییەکە گلینتۆنی بەرازیلی لە خولەکی 73 دا تۆماریکرد.

 

یانەی نیوکاسڵ لە مێژووی خۆیدا نەیتوانیوە ئەم نازناوە بباتەوە، لەمساڵدا هەلێکی زێرینیان هاتووەتە بەردەم تاکوو ببنە پاڵەوانی ئەم جامە.

 

یاریی گەڕانەوە لە نێو یانەی نیوکاسڵ دەبێت و لەبەرواری 31 - 1 - 2023 دەبێت و بەیەکسانبوون و بردنەوە نیوکاسڵ دەگاتە یاریی کۆتایی.

 

ڤیدیۆ:

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن