راچڵەکین –
نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو لە
بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەك ئۆنسەی زێر
لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەزار و 865 دۆلار دابەزی، کە لە رۆژی 11ی مانگی
رابردووەوە دابەزینی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.
بە هۆی بەهێزبوونەوەی دۆلار لە
جیهاندا، لە ماوەی دوو رۆژدا یەك ئۆنسەی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار دابەزیوە و لە هەزار
و 959 دۆلارەوە بۆ هەزار و 865 دۆلار دەبەزی.