10 رێگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

تەندروستی

04/02/2023     ژمارەی بینراو 430

راچڵەکین –

4ی شوبات بە رۆژی جیهانیی شێرپەنجە ناسراوە، ئەمڕۆش نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە بڵاویکردەوە کە باشترین سستمی تەندروستی ئەو سستمەیە كە  ستراتیجی "خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر كردن"ی.

راشیگەیاند بەم رێگەیانە دەتوانرێت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەم بکرێتەوە:
* دووركەوتنەوە لە تووتن و جگەرە و نێرگەلە
*دوور كەوتنەوە لە ماددە ئەلكهۆلیەكان
* خۆپاراستن لە تیشكی خۆری ڕاستەوخۆ و بەكارهێنانی كرێمی دژە خۆر و هۆكارەكانی تری خۆپاراستن لە تیشكی  خۆر
*خواردنی میوە و سەوزەی فرێش و ئۆرگانیك و هەموو خواردنێكی تەندروست .
*ئەنجامدانی كوتانەكان بە تایبەتی  بۆ ڤایرۆسی جگەر  جۆری بی HBVو HPV
*شیردانی سروشتی لە  خانماندا
*جوڵە و وەرزشی بەردەوام لە هەوای پاكدا
*كەمكردنەوەی پیسبوونی ژینگە و هەوڵدان بۆ ژیان لە ژینگەیەكی  تەندروست و هەوایەكی پاكدا
* ئەنجامدانی  ئەو پشكنینانەی كە دانراون وەكو پشكنینی پێش وەختەی شێرپەنجە لەو كەسانەیە كە مەترسی تووشبوونی شێرپەنجەیان تێدا بەرزە.
* خاڵی کۆتایی كە لەم ڕێنمایانەی WHO  نەنوسراوە، دوور كەوتنەوەیە لە فشاری دەروونی بەردەوام و بیرکردنەوەی نەرێنی و دوور كەوتنەوە لە سەیرکردنی تەلەڤزیۆن و هەواڵی شەڕی بەردەوام.

لە ساڵی ٢٠١٨  ، ١٨ ملیۆن كەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی شێرپەنچە بوون و  لەو ڕێژەیەش ١٠ ملیۆنیان مردوون. لە هەر چرکەیەکدا ،١٧ کەس بە هۆی شێرپەنجەوە گیان لەدەسەت دەدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن