كچە مۆدێلێك بە شەش مانگ زیندانیكردن سزا دەدرێت

هەمەڕەنگ

09/02/2023     ژمارەی بینراو 1033

راچڵەكین-

دادگای كەتنی كەرخ سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەر كچە مۆدیڵێكی عیراقی ناسراو بە " ئوم فەهد" دا سەپاند.

سەرچاوەیەك لەدادگاكە بڵاویكردووەتەوە، ئەو كچە مۆدێلە بەتاوانی بڵاوكردنەوەی بابەتی نەشیاو لەتۆڕەكۆمەلایەتییەكان لەلایەن دادگاوە سزا دراوە.

بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگا بێت ، غوفران مەهدی ناسراو بە "ئوم فەهد" ماوەی سزاكەی لەچاكسازی ژنان لە كەرتی رەسافە لە بەغدا بەسەر دەبات.

ئوم فەهد

 

لەلایەكی ترەوە، دادگای كەرخ لەشاری بەغدا، بەتۆمەتی بەكارهێنانی ووشەی نەشیاو لەگۆرانییەكانیدا بەگوێرەی ماددەی 403 لە یاسای سزادانی عیراقی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ عەباس عیسا عەزیز عەبودی ناسراو بە ( مورتەزا عەبودی) دەركردووە كە وەك گۆرانیبێژ لە یانە شەوانەكانی ئەو شارەدا كار دەكات.


مورتەزا عەبودی

 

پێشتر سەرچاوەیەك لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایی كردبوو، لیژنەیەكی دادوەری بالا پێكهێنراوە بۆ سزادانی ئەو كەسانەی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاجیاكان بابەتی نەشیاوو و پێچەوانەی دابونەریتی كۆمەلایەتی بڵاودەكەنەوە، فەرمانی دەستگیركردنی ئەو كەسانەش بەگوێرەی حوكمی ماددەی 431ی یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەمواركراوە دەركراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن