بەڵێندەری باڵەخانە رووخاوەکانی دیلۆك دەستگیرکرا

جیهان

13/02/2023     ژمارەی بینراو 157

راچڵەکین –

هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو بەڵێندەرانە بەردەوامە کە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونیان لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دروست کردووە، بەڵام بە هۆی بوومەلەرزەکەی 6ی مانگەوە رووخاون.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیبراهیم مستەفا ئونجوئۆغڵو، بەڵێندەری دروستکردنی باڵەخانەی بەهار لە شاری دیلۆک کە لە بوومەلەرزەکەدا رووخا، دەستبەسەر کرا.

تا ئێستا نزیکەی 15 بەڵێندەر دەستگیرکراون کە هەندێکیان لە فڕۆکەخانەکان و لە کاتی هەوڵی هەڵاتنیان بۆ دەرەوەی تورکیا دەستبەسەرکراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن