ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 21 ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سەرکردایەتی کەریم بینزیمە لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ میوانداری یانەی ئێڵچی کرد.
یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم یارییەدا بێبەشبوو لە ڤینیسیۆس و کۆرتوا، بەڵام بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و توانییان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئێلچی ببەنەوە.
بەم ئەنجامەش یانەی ڕیاڵ مەدرید جیاوازی خاڵەکانی بۆ 8 خاڵ لەگەڵ بەرشلۆنەی پێشەنگ کەمکردەوە و بە 48 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، ئێڵچی بە 9 خاڵ لە پلەی کۆتایی رێزبەندییەکەیە.
ڤیدیۆ: