داودئۆغڵو رەخنە لە وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگرێت و بە کورد دەڵێت: سوپاس

کوردستان

21/02/2023     ژمارەی بینراو 717

راچڵەکین –
سەرۆکی پارتی ئایندە رەخنە لە وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگرێت کە سوپاسی گەلی کوردی نەکردووە کە دوای بوومەلەرزەکان بە هانای باکووری کوردستان و تورکیاوە چوون.

مەولوەد چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە زمانی هەموو ئەو وڵاتانەی کە هاوکاری تورکیایان کرد، پەیامی سوپاسگوزاری بڵاوکردەوە، بەڵام زمانی کوردی تێدا نییە.

لەوبارەیەشەوە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە رەخنەی لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی گرت و لە رێیتویتەرەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا دەڵێت بۆچی برایانی کوردمانتان فەرامۆش کرد و بە زمانی خۆیان سوپاسی ئەو تیمانەت نەکرد کە بۆ هاوکاری هاتبوون. با بە کوردی سوپاسی ئەو برا کوردانەمان بکەین کە وەزیری دەرەوە پشتگوێی خستن و بڵێین سوپاس.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن