سەرۆکی مەکسیک خەڵکی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی "جنۆکە" سەرقاڵکردووە

هەمەڕەنگ

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 393

راچڵەکین –

ئەندرێس مانوێل سەرۆکی مەکسیک رووبەڕووی رەخنە و گاڵتەپێکردن بووەوە بە هۆی ئەوەی وێنەیەکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و پێی وایە وێنەی جنۆکەیە و لەسەر لقی دارێک دانیشتووە.

سەرۆکی مەکسیک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکان نووسیوێتی، سێ رۆژ لەمەوبەر ئەندازیارێک توانی وێنەی جنۆکەیەک بگرێت کە لە کلتوری مەکسیکییەکان بە ئەلوکسی دەناسرێت.

نووسینەکەی سەرۆکی مەکسیک نەک تەنها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووەتە مایەی گاڵتەجاڕی، بەڵکو لە میدیای ئەمریکاش دەنگدانەوەی دروست کردووە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن