بومەلەرزەیەكی نوێ پارێزگای مەڕەش لەباكورى كوردستان دەهەژێنێت

جیهان

03/03/2023     ژمارەی بینراو 207

راچڵەكین-

لە پارێزگای مەرەشی باكووری كوردستان بوومەلەرزەیەكی نوێ روویدا، سەرۆكایەتیی كارەساتی لەناكاو و فریاگوزاریی توركیا ( ئافاد) دەڵێت، گوڕی بوومەلەرزەكە 5 پلە بووە.
 
ئافاد بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر 05:53 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 3ـی ئاداری 2023، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلەی رێختەر لە شارۆچكەی "دوانزەی شوبات" سەر بە پارێزگای مەرەش لە قووڵایی 6.95 كیلۆمەتر تۆماركراوە. 

رۆژی 6-2-2023 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر كە چەقەكەی مەرەشی باكووری كوردستان بوو، 11 پارێزگای توركیا و باكووری كوردستانی هەژاند و كاریگەری لەسەر رۆژئاوای كوردستان و سووریاش هەبوو.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، تائێستا زیاتر لە 45 هەزار كەس لە باكووری كوردستان و توركیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 115 هەزار كەسیش برینداربوون. لە رۆژئاوای كوردستان و سووریاش نزیكەی شەش هەزار كەس گیانیان لەدەستدا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن