کەشناسی پێشبینی خۆڵبارین دەکات

کوردستان

04/03/2023     ژمارەی بینراو 1326

راچڵەکین –
کەشناسی پشبینی دەکات کەمێك خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان هەبێت و سبەینێش ئاسمان دەبێتە هەور.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی تۆزێکی سووک.

روونیشیکردەوە سبەینی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 25
سلێمانی : 23
دهۆک : 24
کەرکوک : 27
هەڵەبجە : 24
زاخۆ : 24
سۆران : 23
گەرمیان : 29

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن