سزای زیندانیكردن بەسەر وەزیرێكی پێشووتری عیراق دەسەپێندرێت

عێراق

09/03/2023     ژمارەی بینراو 364

راچڵەكین -

دادگایەكی عیراق سزای زیندانیكردنی بەسەر وەزیری پێشووتری گواستنەوەی حكومەتی عیراقدا سەپاند كە چەندین كەیسی گەندەڵی لەدژی جووڵێندرابوو.

دەستەی دەستپاكیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای رەوانەكردنی دۆسیەی گەندەڵییەكانی وەزیری پێشووتری گواستنەوەو گەیاندن بۆبەردەم دادگا، بڕیاری كۆتایی لەبارەی كەیسەكەی دراو لەلایەن دادگای تاوانەكانی گەندەڵی، سزای زیندانیكردنی توندی بۆ دەرچوو.

كازم فنجان حەمامی، كە لەكابینەكەی حەیدەر عەبادی لەسالی 2016 كرایە وەزیری گواستنەو گەیاندن و ماوەی دوو ساڵ لەو پۆستەدا مایەوە، بەهۆی تێوەگلانی لەچەندین كەیسی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە خرایە ژێر لێكۆلێنەوە، رۆژی 15-2-2023 دوای سەلماندنی گەندەڵییەكان، لەلایەن دادگای تاوانەكانی گەندەڵییەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو، بەڵام ناوبراو بۆ دەرەوەی وڵات هەڵات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن لە حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی، بەشێوەی غیابی سزای زیندانیكردنی بۆ دەرچوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن