دەسەڵاتی دادوەری ئێران: 22 هەزار خۆپیشاندەر سوودمەندبوون لە لێبوردن

جیهان

13/03/2023     ژمارەی بینراو 158

راچڵەكین-

سەرۆكی دەزگای دادوەریی ئێران، ئاشكرایكرد، 22 هەزار كەس كە "بەتاوانی" بەشدارییكردن لە خۆپیشاندانەكانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی سزا درابوون، سوودمەند بوون لەو لێبوردنەی كە لە مانگی شوباتدا دەرچووە.

موحسین ئەژەیی، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای دەسەڵاتی دادوەریی ئێراندا، زانیاریی سەبارەت بەو زیندانیانە خستووەتەڕوو كە سوودمەند بوون لەو لێبوردنەی رۆژی 5ی شوبات لەلایەن عەلی خامنەیی رێبەری ئێران، واژوو كرابوو.

ئەژەیی رایگەیاند: "تا ئێستا 82 هەزار كەس بەر لێبوردن كەوتوون 22 هەزاریان بەشدارییان لە یاخیبوونەكاندا (خۆپیشاندانەكانی دوای مەرگی مەهسا ئەمینی) كردووە".

سەرۆكی دەزگای دادوەریی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد نزیكەی 60 هەزار كەس لە زیندانییەكان ئازادكراون و پاش دوایین بڕیاری لێبوردن سزای 34 هەزار كەس كەمكراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن