ڕاچڵەکین سپۆرت -
دادگای ئیسپانیا سکاڵاکەی لالیگا و خاڤیەر تێباس سەرۆکی خولەکەی پەسەند کرد و بەم شێوەیە گرێبەستە نوێیەکەی گاڤی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا لەگەڵ یانەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.
بارسێلۆنا زستانی ڕابردوو گرێبەستەکەی گاڤی تۆمارکردبوو، بەبڕیاری خۆپارێزی لەلایەن دادگای بازرگانییەوە، دوای ئەوەی یەکێتی لالیگا ڕەتیکردەوە گاڤی تۆماربکات.
ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئەنجومەنی لالیگا و خاڤیەر تێباس سکاڵایان بەرامبەر گرێبەستە نوێیەکەی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا تۆمار کرد، بە بیانۆی ئەوەی گرێبەستەکە نایاساییە و رۆژێک لە دوای وادەی دیاریکراو واژۆ کراوە، ئەمڕۆ دادگای وەرزشی وڵاتەکەیان سکاڵاکەی پەسەند کرد و ئەو یاریزانە دەبێتەوە یاریزانی تیپی دووەمی بارسێلۆنا و گرێبەستە نوێیەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.
بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگا، بڕیاردرا گرێبەستی گاڤی بۆ ناونوسکردنی لە تیپی یەکەم هەڵبوەشێنرێتەوە، وەک یەکێک لە یاریزانەکانی تیپی لاوان دەگەڕێتەوە.
هەروەها گاڤی ژمارە 6 ی لێ دەسەنرێتەوە و لەمەودا لە یارییەکانی دهاتووی بلاوگرانا درێسی پێشووی ژمارە 30 دەپۆشێتەوە.