ئەردۆغان: ئەوەی پێویست بێت بۆ ئەندامێتی فینلاند لە ناتۆ دەیکەین

جیهان

15/03/2023     ژمارەی بینراو 177

راچڵەکین –
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: ئەو ئەرکەی سەبارەت بە ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆ بکەوێتە سەر شانمان بەجێیدەگەیەنین و لەسەر بەڵێنی خۆمانین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێك سەبارەت پرسی بە ئەندامبوونی فینلاند لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی رایگەیاند: پرۆسە هەرچییەک بێت کار بەوە دەکەین. بە ئیزنی خودا خێری پێوە دەبێت. ئەو ئەرکەی بکەوێتە سەر شانمان بەجێیدەگەیەنین، لەسەر بەڵێنی خۆمانین.

بڕیارە رۆژی هەینی ساوڵی نینیستۆ، سەرۆکی فینلاند سەردانی تورکیا بکات. لەو بارەیەشەوە ئەردۆغان وتی: "با رۆژی هەینی بێت لەگەڵ سەرۆککۆماردا کۆدەبینەوە و ئەوەی پێویست بێت لەبارەی بەڵێنەکەمان ئەنجامی دەدەین".

ئەردۆغان لە بەشێکی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی فراوانکردنی ئەو هاوپەیمانێتییە دا کە لەگەڵ بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی مەهەپە پێکیانهێناوە و وتی: "خۆتان چاودێری دۆخەکە دەکەن، هەموو ئەوانەی روودەدەن، دەبیستن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن