سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 1268

راچڵەكین -

پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بەردەوامەو سبەینێ پێنجشەممە، مووچەی وەزارەتی شەهیدان و هێزی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە، سبەینێ مووچەی مانگی شوباتی هەریەك لە هێزی زێرەڤانی، فەرماندەیی بەرگری فریاكەوتن، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانە سیاسییەكان دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە پێشتر وەزارەتی دارایی بڵاویكردبووەوە، دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو، تا رۆژی 30ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن