توركیا: لە دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەبڕی 100 ملیۆن دۆلار كاڵامان هەناردەی عیراق كردووە

ئابوری

17/03/2023     ژمارەی بینراو 163

راچڵەكین-

كۆمەڵەی هەناردەكارانی ئیستانبوڵ  بڵاویكردووەتەوە، لە دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار زۆرترین بەرهەمیان هەناردەی عیراق كردووە.

كۆمەڵەی هەناردەكارانی ئیستانبوڵ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ٢٠ هەزار كۆمپانیای ئەندام لە كۆمەڵەكە لە شارە جیاوازەكاندان، بە بڕی نزیكەی یەك ملیار و ٦٤٠ ملیۆن دۆلار بەرهەمیان هەناردە كردووە.

كۆمەڵەی هەناردەكارانی ئیستانبوڵ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هەناردەكارانی ئیستانبوڵ بەرهەمەكانیان بە ١٨١ وڵات فرۆشتووە و پشكی ئەوان لە هەناردەكردنی ئەو وڵاتەدا لەسەدا ٤،٩ بووە.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵدا كۆمەڵەی هەناردەكارانی ئیستانبوڵ بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار زۆرترین بەرهەمیان هەناردەی عێراق كردووە. زۆربەی بەرهەمە فرۆشراوەكانیش بریتی بوون لە پەلەوەر، بەرهەمە ئاژەڵییەكان، دانەوێڵە، پاقلەمەنییەكان و تۆوە چەورەكان.

لە دوای عێراقیش، ئەمریكا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و رووسیا ئەو وڵاتانەن كە زۆرترین بەرهەمیان هەناردە كراوە.

لەسەر بنەمای گرووپی وڵاتانیشدا، ئەو ناوچەیەی كە كۆمەڵەكە زۆرترین هەناردەی بۆ دەكات، وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا بووە كە بە بڕی ٣٥٩ ملیۆن دۆلار بەرهەمیان هەناردە كراوە. لە دوو مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣دا هەناردەكردن بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا بە رێژەی لە سەدا ٠،٧ زیادی كردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

كۆمەڵەی هەناردەكارانی ئیستانبوڵ لە مانگی شوباتدا بە بڕی ٨٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بەرهەمیان هەناردە كردووە. كۆمەڵەكە لە مانگی شوباتدا زۆرترین بەرهەمی هەناردەی عێراق و ئەمریكا و ئەڵمانیا كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن