بوومەلەرزەیەك لە پێنجوێن روویدا

کوردستان

17/03/2023     ژمارەی بینراو 360

راچڵەكین -

ئەمشەو بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 2.6 پلە بەپێوەری رێختەر، سنووری قەزای پێنجوێنی گرتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بوومەلەرزەكە كاتژمێر 8ی ئەمشەو لە قووڵایی هەشت كیلۆمەتر روویداوەو چەقی بوومەلەرزەكەش گوندی ئیسماعیل ئاوا-ی سەر بە ناحیەی گەرمك بووە، كە 22 كم لە سەنتەری قەزای پێنجوێنەوە دوورە.

بوومەلەرزەكەی ئەمشەو، لەكاتێكدایە شەوی رابردوو بووملەرزەیەكی بەهێز كە گوڕەكەی 5.1 پلە بوو بەپێوەری رێختەر، هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی گرتەوە.

چەقی بوومەلەرزەكە لەدووری 17 كم بوو لە سەنتەری شاری هەڵەبجە، قووڵاییەكەشی 10 كم بوو لەژێر زەویدا، كە لەشارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و چەند ناوچەیەكی عیراقیش هەستی پێكرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن