دابەشکردنی سەبەتەی رەمەزان دەستپێدەکات

عێراق

18/03/2023     ژمارەی بینراو 442

راچڵەکین –
لەمڕۆوە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە و سەبەتەی تایبەت بە مانگی رەمەزان لە عیراق دەستپێدەکات.

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند: لەمڕۆوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی وەجبەی سێیەمی بەشەخۆراکی مانگانە و سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان کە چوار خۆراکی بۆ زیاد کراوە.

ئەوەشیخستەڕوو کە هێلکە، شەعرییە و دوو جۆر ئارد بۆ بەشەخۆراک زیادکراوە.

وەزارەتەکە داوای لە بریکارەکانی بەغدا و پارێزگاکان کرد بە پێی خشتەی دیاریکراویان سەردانی بنکەکانی دابەشکردنی خۆراك بکەن.

وەزارەتی بازرگانی داوشی لە هاووڵاتییان کرد لە کاتی بوونی هەر سەرپێچییەکدا لە رێی ئەم ژمارانەوە سکاڵاکانیان بگەیەنن:

فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی ( 07729222019 )
فەرمانگەی پلاندانان و چاودێری  ( 07815914941 )
بەشی کاروباری هاووڵاتییان  ( 07715550851 )
کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەشە خۆراك  ( 07721417248 )
چاودێری خۆراك  ( 07704333547 )
یاخود ژمارەی بێ بەرامبەری خزمەتگوزاری "چاودێریم بکە"  (5599)

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن