بەڤیدیۆ، ساوسهامتۆن لە خولەکی 93 دا تۆتینهامی لە سەرکەوتن بێبەشکرد

وەرزش

18/03/2023     ژمارەی بینراو 96

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 28 ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتینهام لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ساوسهامتۆن.

 

لە یارییەکی دراماتیکیدا هەردوو یانەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ یەکسانبوون، سەرەتا تۆتینهام لە خولەکی 45 دا پیدرۆ بۆرۆ گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد، تەنها دوای یەک خولەک ئادەمز یارییەکەی یەکسانکردەوە، دواتر کوڕانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان لە خولەکەکانی 65 و 74 دا لە ڕیگای هاری کەین و پیریسیچەوە کرد.

 

بەڵام یاریزانەکانی ساوسهامتۆن خۆیان نەدا بەدەستەوە و گەڕانەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکی 77دا واڵکۆت گۆڵی دووەمی کرد، لە خولەکی 93 دا لێدانی سزا بۆ یانەی خاوەن یاریگا دروستبوو و براو تۆڕی گۆڵی هەژاند و تۆتینهامیان لە سەرکەوتن بێبەشکرد.

 

بەم ئەنجامەش یانەی تۆتینهام بە 49 خاڵ لە خانەی چوارەمی پرێمەرلیگە و ساوسهامتۆن بە 23 خاڵ لە پلەی کۆتاییدایە.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن