پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید

وەرزش

19/03/2023     ژمارەی بینراو 81

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمشەو کاتژمێر 11:00 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی هەفتەی 26 ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی رکابەرە سەرسەختەکەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە.

 

پێش ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە یانەی بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 65 خاڵ لە پێشەنگی خولەکەدایە، هەروەها ڕیاڵ مەدرید کە رکابەری سەرەکی بلاوگرانایە بە 56 خاڵ لە پلەی دوومەدایە.

 

لەم یارییەدا چاڤی هێرناندێز لە هەردوو ئەستێرەی یانەکەی پێدری و عوسمان دیمبلی بەهۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت، هەروەها کارلۆ ئەنچیلۆتی لە تواناکانی ئەلابای  نەمساوی بێبەش دەبێت.

 

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوو یانە بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:

 

بەرشەلۆنە: شتیگن - ئاراوخۆ - کریستینسن - کۆندی - باڵدی - دی یۆنگ - بۆسکێتس - کیسێ - ڕافینیا - گاڤی - لیڤاندۆڤسکی.

 

ڕیاڵ مەدرید: کۆرتوا - کارڤاخال - میلیتاو - ڕۆدیگێر - ناچۆ - کرۆس - مۆدریچ - کاماڤێنگا - ڤالڤێردی - ڤینیسیۆس - بێنزێما.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن