سودانی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی شەڕێكی گەورەیە

عێراق

19/03/2023     ژمارەی بینراو 149

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق، رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، شەڕێكی گەورەیە:"رێگا بە ھیچ كەموكوڕییەك نادەین كە ببێتە مایەی خراپ بەكارھێنانی سامانی گەلانی عیراق."

محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەكشەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، شەڕێكی گەورەیە: "گەورەترین تەحەدا، بەدەستهێنانەوەی متمانەی ھاووڵاتییانە".

وتیشی، بەرنامەیەكی باشیان بۆ پێشكەوتنی عێراق داناوە، عیراق بۆ پێشكەوتن، خاوەن بنەما و ژێرخانی پێویستە.

سەرۆكوەزیرانی عیراق، وەك ئاماژەیەك بۆ (گفتوگاكانی نێوان سعوودیە و ئێران) ئەوەی خستەڕوو كە عیراق، پێگەی سروشتیی خۆی بۆ میوانداریكردنی دیالۆگەكانی نێوان وڵاتان، بەدەستھێناوەتەوە.

لە ماوەكانی رابردوودا، عێراق بە ئامانجی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ریاز و تاران كە ماوەی زیاتر لە ھەشت ساڵ بوو پچرابوو، میوانداریی زنجیرەیەك گفتوگۆی نێوان سعوودیە و ئێران كردبوو.

محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند: "رۆڵێكی گرنگمان بە كەرتی تایبەت داوە و رێگا بە ھیچ كەموكوڕییەك نادەین كە ببێتە مایەی خراپ بەكارھێنانی سامانی گەلانی عیراق"

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن