بکوژی سەعد ئەتروشی دەستگیرکرا

عێراق

19/03/2023     ژمارەی بینراو 690

راچڵەکین –
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیرکردنی بکوژی ئەو ئەفسەرەی هەواڵگری و دژە تیرۆری موسڵی راگەیاند کە ئەمڕۆ لە رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا کوژرا.

شەوی یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند: هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی و دژە تیرۆری موسڵ لە بۆسەیەکدا داواکراوێکیان لە بەشی چەپی موسڵ دەستگیرکرد کە تۆمەتبار بوو بە کوشتنی عەمید سەعد حیکمەت ئەتروشی ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی هیزێکی هەواڵگریی موسڵ لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا، عەمید سەعد ئەتروشی کوژرا و ئەندامێکی دیکەی هێزەکەش بریندار بوو.

وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند: هێزەکانیان بەردەوامن لە بەخشینی خوێنی ئەندامەکانیان لە پێناوی بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایشدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن