پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەفسەرانی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت

عێراق

20/03/2023     ژمارەی بینراو 221

راچڵەکین –
بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستبکرێت بە ئەنجامدانی پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەفسەر و ئەندامانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق و پشکنینەکانیش لەناکو ئەنجام دەدرێن.

بە پێی نووسراوێکی عەبدولئەمیر شممەری وەزیری ناوخۆی عیراق کە رۆژی 16ی ئەم مانگە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکە کراوە، لە رۆژی یەکی نیسانی داهاتووەوە پشکنینی ماددەی هۆشبەر بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکە دەکرێت.

لیژنەیەکی هاوبەش لە فەرمانگەکانی ئاسایش، یاسایی، ۆزیشکی و لێکۆڵینەوەی بەڵگە و تاوان بۆ ئەو مەبەستە پێکدەهێنرێت و لەناکو پشکنیی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەفسەر، پلەدار و فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە پشکنینەکان لەکاتی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە بەغدا و پارێزگاکانیت دیکەش دەگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن