راچڵەکین –
سەرۆککۆمار بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەیەکی
نێودەوڵەتی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت و سەرۆکوەزیرانیش سەردانی تورکیا دەکات.
نووسینگەی سەرۆککۆمار بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆمار بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی تایبەی بە دۆسیەی ئاو بەرەو نیویۆرکی
ئەمریکا بەڕێکەوت.
کۆنگرەکە نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژانی 22-24ی ئەم مانگە
رێکیدەخات.
لە لایەکی دیکەشەوە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی
سەرۆکوەزیران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەنقەرەی پایتەیختی تورکیا.
سایتی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 4:00ی
ئێوارەی ئەمڕۆ رەجەب تەین ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە
ئەنقەرە پێشوازی لە سوودانی دەکات و پاش ئیمزاکردنی چەند رێککەوتننامەیەك،
ئیوارەخوانێکیش بۆ شاندی میوان رێکدەخرێت.