بەرپرسی پێشووی وەقفی سوننە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا

عێراق

21/03/2023     ژمارەی بینراو 208

راچڵەکین –
دەستەی دەستپاکیی عیراق، دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی راگەیاند کە بە تێوەگلان لە گەندەڵی و بەهەدەردانی ماڵی گشتی تۆمەتبار کراوە.

ئەمڕۆ ­سێشەممە، فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی عیراق رایگەیاند: فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی وەقفی سوننە جێبەجێکرا کە لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ دەرکراوە.

روونیشیکردەوە، سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننە تۆمەتبارە بە کۆمەڵێك سەرپێچی دارایی و لە نێویشیاندا کڕینی هۆتێلێک بە 47 ملیار دینار و پاشان بە کرێ دراوەتەوە بە خاوەنەکە.

بەشێکی دیکە لەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەستگیرکراوەکە کراون پێکدێن لە: زیادەڕەویکردن لە نرخی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی دروستکردنی منارە لە پارێزگای سەڵاحەدین کە بە هۆیەوە 1.5 ملیار دینار بەهەدەر دراوە، سەرپێچیکردنی دارایی و کارگێڕی لە گرێبەستێکی نێوان دیوانی وەقفی سوننە و کۆمپانیایەکی ژاپۆنیدا کە بەهاکەی لە 42 ملیار و 27 ملیۆن دینار زیاترە، بەهەدەردانی 100 ملیار دینار لە کڕینی دوو عەقاردا کە رووبەرەکەی 460 دۆنم بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن