عیراق دەوامی فەرمانگەكانی حكومەت كەمدەكاتەوە

عێراق

21/03/2023     ژمارەی بینراو 505

راچڵەكین -

حكومەتی عیراق بڕیاریدا لەمانگی رەمەزاندا دەوامی فەرمانگە حكومییەكان كەمبكرێتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان، یەك كاتژمێر دەوامی فەرمیی لە فەرمانگەو دامەزراوەكانی حكومەت كەمبكاتەوە.

هەرچەندە تائێستا حكومەتی عیراق بە فەرمی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی رانەگەیاندووە، بەڵام هەریەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەقفی سوننی لەعیراق رایانگەیاند كە رۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی ماتنگی رەمەزان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن