دوو وەزارەت و نۆ دەستە مووچە وەردەگرن

ئابوری

22/03/2023     ژمارەی بینراو 883

راچڵەکین –
بڕیارە دوو وەزارەت و نۆ دەستەی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی دوو وەربگرن.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی وەزارەتەکانی داد و ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری، مافی مرۆڤ، دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی دابەش بکرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو سەرباری ئەوەی چوارشەممە و پێنجشەممە پشووی فەرمین، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن