بانکی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە

ئابوری

22/03/2023     ژمارەی بینراو 980

راچڵەکین –
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند: زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری نەخت و حەواڵەی خستە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عیراق بڵاویکردەوە، بڕی 154 ملیۆن و 457 هەزار و 246 دۆلاری حەواڵە و 58 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری نەختی خستووەتە بازاڕەوە کە کۆی گشتی دەکاتە 213 ملیۆن و 257 هەزار و 246 دۆلار.

هەرچەندە بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری خستەڕوو، بەڵام نرخەکەی لە بازاڕدا هەر لە ئاستێکی بەرزدایەوە و 100 دۆلار بە 156 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن