راچڵەکین
–
سەرلەنوێ
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
دوای
ئەو دابەزینەی لە دوو رۆژی رابردوودا بەخۆیەوە بینی، جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە
بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و یەك ئۆنسە لە هەزار و 935 دۆلارەوە بۆ هەزار و
976 دۆلار هەڵکشا.
سەرەتای
ئەم هەفتەیە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشا بە
جۆرێك نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە دوو هەزار و نۆ دۆلار، پێش ئەوەی جارێکدا دیکە بۆ
هەزار و 935 دابەزێت.