بانکی ناوەندی زیاتر لە 261 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

ئابوری

23/03/2023     ژمارەی بینراو 469

راچڵەکین –
بانکی ناوەندی عیراق زیاتر لە 261 ملیۆن دۆلاری نەخت و حەواڵەی خستە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند: 198 ملیۆن و 860 هەزار و 573 دۆلاری حەواڵە و 62 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریان بە نەخت خستە بازاڕەوە.

روونیشیکردەوە، کە کۆی گشتی ئەو دۆلارەی ئەمڕۆ خراوەتەڕوو 261 ملیۆن و 660 هەزار و 573 دۆلار بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی لە بۆرسەکانی عیراقدا بە 155 هەزار و 900 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن