ڕاچڵەکین سپۆرت -
لە بەرواری 16 - 3 تاکوو 20 - 3 یانەی پێشمەرگەی سڵیمانی بەشداری لە پالەوانێتی موایتای بۆ پێشکەوتوان کرد لە شاری کەربەلا کە تێیدا 40 یانە بەژدار بوون.
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بە "6" یاریزان بەشداربوون ھەر شەش یاریزانەکە بە دەستکەوتێکی گەورەوە گەڕانەوە شاری سلێمانی.
هەریەک لە منزر علی و ئەیوب حسین پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا، هەروەها هەردوو یاریزان رێبەر شەفیق و عمر عادل پلەی دووەمیان بەدەستهێنا، هەروەها لھۆن عوسمان و محمد بەرزان پلەی سێیەمیان دەستەبەرکرد.
هەروەها پێشمەرگەکانی سڵێمانی لە نێو "40" یانەدا بە شەش میدالیا پلەی پێنجەمیان بەدەستهێنا و بە تەنها بە جیاوازی خاڵێک لە پلەی سێیەم بێبەشبوون.
وێنە:





