ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە جامی یۆرۆی 2024 ی ئەڵمانیا، لەکۆمەڵەی لەکۆمەلەی سێیەمدا و لەیەکەم یارییدا لە نێو یاریگای دێیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا میوانداری هەڵبژاردەی ئینگلتەرای کرد.
لەتایمی یەکەمدا ئینگلیزییەکان بە باشی دەسیان بە یارییەکە کرد و یارییەکی نایابیان کرد و دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان لە خولەکەکانی 13 و 44 دا لە ڕیگەی هەریەک لە ڕایس و هاری کەینەوە کرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا ئیتاڵییەکان باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 56 دا ماتیۆ ڕیتیگی گۆڵی یەکەمی بۆ ئازۆری کرد، دوای ئەو گۆڵە شین پۆشەکان فشارێکی زۆریان کردە سەر گۆڵی ئینگلیزییەکان و بەڵام بێسود و یارییەکە لەکۆتاییدا بە ئەنجامی 2-1 لەبەرژەوەندی ئینگلتەرا کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئینگلتەرا سێ خاڵی یەکەمی کۆکردەوە و پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە، ئیتاڵیا بە 0 خاڵ لە پلەی کۆتایی کۆمەڵەکەیە.
ڤیدیۆ: