ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی پاڵاوتنی گەیشتن بە جامی یۆرۆی 2024 ی ئەڵمانیا، لەکۆمەڵەی حەوتەمدا هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە نێو یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی لیشتێنشتاینی کرد.
لە ئەنجامدا پۆرتوگالییەکان توانییان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە ببەنەوە، هەرچوار گۆڵەکە جواو کانسێلۆ و کریستیانۆ دوو گۆڵ و بیرناردۆ سیلڤا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی پۆرتوگال سێ خاڵی ئاسانی بەدەستهێنا و لە پێشەنگی کۆممەڵەکەیەتی و هەڵبژاردەی لیشتینشتاین هیچ خاڵێکی نییە و لە پلەی کۆتایی کۆمەڵەکەیە.
ڤیدیۆ: