بەڤیدیۆ، مێسی پێشەنگی ئەرجەنتینی کرد بۆ سەرکەوتن بەسەر پەنەمادا

وەرزش

24/03/2023     ژمارەی بینراو 98

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نێو یاریگای مۆنومنتال بە ئامادەبوونی نزیکەی 80 هەزار هاندەر، لە یارییەکی دۆستانەدا دوای بەدەستهێنانی مۆندیال هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی پەنەما بوویەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا ئەرجەنتین کۆنترۆڵی یاریگایان کرد، بەڵام پەنەمییەکان بە 11 یاریزانەوە بەرگرییان لە گۆڵەکەیان دەکرد و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا بەهەمان شێوەی تایمی یەکەم یارییەکە تاکوو خولەکی 77 بەبێ گۆڵ بوو، بەڵام لە خولەکی 78 دا مێسی لێدانێکی ڕاستەوخۆ لێدەدا و دەیدات بە ستوندا و دواتر دەگەڕێتەوە بەردەم بازان و گۆڵی یەکەم بۆ تانگۆ دەکات.

 

لەکۆتا خولەکەکانی یارییەکە و بە تایبەت لە خولەکی 89 دا لیۆنێل مێسی بە لێدانی ڕاستەوخۆیەکی نایاب تۆڕی گۆڵی پەنەما دەهەژێنێت و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی هاوڕێکانی مێسی کۆتایی هات.

 

ڤیدیۆ:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن