راچڵەكین-
وەزیری پەروەردە لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دوای پشووی بەهارەو كەمكردنەوەی كاتەكانی دەوامی خوێندنگەكان لەمانگ رەمەزاندا ڕوونكردنەوە دەدات.
ئالان حەمە سەعید، ئەمڕۆ هەیینی 24-3-2023 بەمیدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە:"سبەی شەممە 25ی3ی 2023، دەوامی قوتابخانەكان و ناوەندەكانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە دەستپێدەكاتەوە."
لەبارەی كەمكردنەوەی دەوامی قوتابخانەكان بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە، وەزیری پەروەردە، ئاماژەی بەوەكردووە:"بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە هەر وانەیەك پێنج خولەك كەمكراوەتەوە و كراوەتە 35خولەك."
لەپاڵ كەمكردنەوەی پێنج خولەك بۆ هەر وانەیەك، بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە،مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو كاتانە لە قوتابخانە بن كە وانەیان هەیە ، ئەوكاتانەی كە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.