هۆکاری دوورخستنەوەی ناگلسمان ئاشکرا دەبێت

وەرزش

24/03/2023     ژمارەی بینراو 113

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی نهێنی کودەتاکەی بایرن میونشنی کرد بەرامبەر جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەر.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "بیڵد"، ئیدارەی بایرن میونشن بڕیاری دوورخستنەوەی ناگلسمانی داوە، ئەوەش بەهۆی بوونی ناکۆکی لەنێوان ڕاهێنەر و هەندێک یاریزان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدەستدانی پلەی یەکەمی خولی ئەڵمانیا بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند هۆکاری سەرەکی ڕۆیشتنی ناگلسمان نییە.

 

بێڵد دوپاتیشی کردەوە، دابەزینی بایرن مونشن بۆ پلەی دووەمی بۆندسیلگا هۆکارێکە بۆ دوورخستەوەی ناگلسمان، چونکە بردنەوەی نازناوی خولی ئەڵمانی پابەندبوونێکی گرنگە بۆ هەر ڕاهێنەرێک لە بایرن میونشن، بەڵام ئەم بابەتە لە پلەی دووەم دێت، لە پشت هۆکاری سەرەکییەوە، کە ناگلسمان لەگەڵ هەندێ یاریزان پەیوەندی باش نییە".

لە ئێستادا بایرن مونشن بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی پلە یەکی ئەڵمانیایەو و بوروسیا دۆرتمۆند بە جیاوازی یەک خاڵ لە پێشەنگی خولەکەیە.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن