کانسیلۆ داوایەک لە تۆخێل دەکات

وەرزش

24/03/2023     ژمارەی بینراو 209

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

جواو کانسێلۆی پورتوگالی، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، پەیامێکی ئاراستەی تۆماس توخێلی ڕاهێنەرە نوێیەکەی کرد، کە دوێنێ ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا پشتڕاستان کردەوە سەبارەت بە بڕیاری یانە باڤارییەکە بۆ ئەوەی جێگرەوەی جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەی بگرێتەوە، کە بڕیارە ئەمڕۆ بە فەرمی دوورخستنەوەی خۆی ڕابگەیەنێت .

کانسێلۆ، لە لێدوانێکدا کە لە ئەکاونتی ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆدا تیشکی خستۆتە سەری، وتی: "سەبارەت بە توخێل، من یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگم پێی دۆڕاند، بۆیە هیوادارم ئەمساڵ بۆم بباتەوە".

چێڵسی کە توخێل سەرکردایەتی دەکرد، لە ساڵی ٢٠٢١ لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە مانچستەر سیتی بردەوە.

لە مانگی یەکی ئەمساڵ کانسێلۆ بە شێوەی خواستن مان سیتی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی بایرن مونشنەوە کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن