لە هێرشێكی ئاسمانیدا ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژران

عێراق

24/03/2023     ژمارەی بینراو 211

راچڵەكین -

وەزارەتی بەرگری عیراق بڵاویكردەوە، لەئەنجامی هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا بۆسەر حەشارگەكانی داعش، سێ چەكداری ئەو گروپە كوژران.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیراق چەند حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە زنجیرە چیای حەمرین بۆردومانكردو لەئەنجامدا سێ چەكداری ئەو گروپە كوژران و حەشارگەكانیش خاپووری كران.

هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمڕۆی سوپای عیراق، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دێت كە لە زەمین و ئاسمانەوە دەكرێتە سەر پاشماوەكانی داعش بەئامانجی لەناوبردنیان، لەماوەی چەند مانگی رابردووشدا دەیان چەكداری ئەو گروپە كوژراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن