نرخی زێڕ دابەزی

ئابوری

25/03/2023     ژمارەی بینراو 778

راچڵەکین –
لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی زێڕ پاش هەڵکشانێکی بەرچاو، جارێکی دیکە دابەزی.

ئەمڕۆ شەممە، لە دوایین رۆژی هەفتەی کارکردنی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ بۆ هەزار و 977 دۆلار دابەزی.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە نرخی زێڕ لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا نرخی ئۆنسە بۆ دوو هەزار و نۆ دۆلار بەرزبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن