59 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجە رزگارکران

جیهان

25/03/2023     ژمارەی بینراو 155

راچڵەکین –
هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا لە دوو هەڵمەتی جیادا 59 کۆچبەری نایاساییان لە دەریای ئیجە رزگارکرد.

هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند: 19 کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی قەزای فوتچا سەر بە پارێزگای ئیزمیر رزگارکرد کە بزوێنەرەی بەلەمەکەیان لەکارکەوتبوو.

لە رووداوێکی دیکەشدا 40 کۆچبەری دیکەی نایاسایی لە کەناراوەکانی قەزای جەشمەی ئیزمیر رزگارکران کە لەسەر بەلەمێکی چوپ بوون و ویستبوویان خۆیان بگەیەننە دورگەکانی یۆنان.

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا روونیکردەوە دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە هێزەکانی دەریایی یۆنان کۆچبەرەکانیان ناچارکردووە بەرەوە سنووری ئاوی تورکیا بگەڕێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن