لێزمە باران ئەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

25/03/2023     ژمارەی بینراو 511

راچڵەکین –
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لێزمە باران هەرێم بگرێتەوە، بە تایبەتیش ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.

سەبارەت بە سبەینێش رایگەیاند: زۆربەی کاتەکانی رۆژی یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، هەندێکجار دەبێت بە لێزمە باران بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی : 18
دهۆک : 19
کەرکوک : 23
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 18
گەرمیان : 24

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن