دەست بەسەر بانکێکدا گیرا و مۆڵەتی لێ سەندرایەوە

ئابوری

25/03/2023     ژمارەی بینراو 838

راچڵەکین –
بانکی ناوەندی عیراق، مۆڵەتی لە بانکی "ود"ی ئیسلامی سەندەوە کە پێشتر بە سەرمایەی 250 ملیار دینار دامەزرێندرابوو.

بە پێی نووسراوێکی بانکی ناوەندی کە رۆژی 19 ئەم مانگە ئاراستە کراوە، بانکی ود ئاگادارکراوەتەوە لەوەی مۆڵەتەکەی لێ سەندراوەتەوە.

لە نووسراوەکەدا کە ئیمزای عەممار حەمەد، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی بە وەکالەتی لەسەرە، سەرپەرشتیارێك بۆ بانکەکە دەستنیشان کراوە.

بانکی ود کە بارەگاکەی لە بەغدایە، ساڵی 2016 بە سەرمایەی 250 ملیار دینار مۆڵەتی کارکردنی پێدراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن