مباپێ: هەموو هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاڵپشتی ئەم یاریزانە دەکەن

وەرزش

25/03/2023     ژمارەی بینراو 136

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

دوێنێ هەینی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤، کیلیان مباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، لە کاتی بردنەوەیان بەرامبەر هۆڵەندا (٤-٠) ستایشی یەکێک لە یاریزانە فەرەنسییەکانی کرد.

مایک ماینان گۆڵپارێزی میلان و هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یەکەم یاریدا لێدانی سزای سەیڤکرد، لەدوای وازهێنانی هۆگۆ لۆریس بوو بە گۆڵپارێزی سەرەکی کەڵەشێرەکان.

مباپێ، لە لێدوانێکدا کە تۆڕی “getfootballnewsfrance” تیشکی خستۆتە سەری وتی: “ماینان باش بوو، گۆڵپارێزێکی گەورەیە، ئێمە نەماندەویست بەرامبەر هۆڵەندا گۆڵمان لێبکرێت، بۆ ئەوەی هەمووان دڵخۆش بن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگ بوو ماینان گۆڵی لێنەکرێت، ئەوە یەکەم یارییە بەشێوەی سەرەکی لەگەڵ فەڕەنسا دەیکات، دەبوو بە گۆڵێکی خاوێن دەستی بە ژیانی وەرزشی بکردایە، بۆ ئەو زۆر نایاب بوو، ئێمە زۆر دڵخۆشین بۆی، هیوادارم ئەمە متمانەی پێببەخشێت." چونکە هەموومان پشتگیری لێدەکەین."

جێگەی سەرنجە هوگۆ لۆریس دوای مۆندیالی ٢٠٢٢ وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕاگەیاند.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن