دیشامپ: دڵتەنگی گریزمان دوو خولەکی خایاند

وەرزش

25/03/2023     ژمارەی بینراو 120

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

دیدیە دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەو دڵتەنگییەی ئەنتوان گریزمان هەستی پێکرد دوای ئەوەی لە پۆستی کاپتنیدا پشتگوێ خرا، کە کیلیان مباپێ بەدەستی هێنا، "تەنها بۆ ماوەی دوو خولەک بەردەوام بوو".

شەوی ڕابردوو لە یارییەکەی نێوان فەڕەنسا و هۆڵەندا لە یارییەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024، مباپێ تەنها پێویستی بە دوو خولەک بوو تاکوو گۆڵی یەکەمی بۆ گریزمان دروستکرد.

دیشامپس لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکەدا پشتڕاستیکردەوە کە هیچ کێشەیەک لە نێوان ئەو دووانەدا نییە.

وتیشی: " خۆشبەختانە نازانم چی وتراوە و چی نووسراوە، ئەو دووانە بە باشی پێکەوە دەژین، مەشق و ڕاهێنانێکی باش دەکەن، هەروەها هەمان ئامانجیان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئاستێکی بەهێز پێشکەش بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "نائومێدی ئەنتۆنی بۆ ماوەی دوو خولەک بەردەوام بوو، هیچ کێشەیەک نییە، وەک گروپەکە بە گشتی. هەمووان کاردانەوەی ئەرێنییان بڵاوکردەوە".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن