ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و پوتین ئاشکرا کرا

جیهان

25/03/2023     ژمارەی بینراو 261

راچڵەکین –
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا هەنگاوەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ و پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینایان تاوتوێ کرد.

سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین ئەنجام دا و تێیدا هەنگاوەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا و پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا تاوتوێ کراوە.

لە پەیوەندیيە تەلەفۆنيیەکەدا سەرکۆماری تورکیا سوپاسی سەرۆکی رووسیاى کرد بەهۆی هەڵوێستی ئەرێنی لەبارەی سەرلەنوێ درێژکردنەوەی دەستپێشخەری گواستنەوەی دانەوێڵە لە دەریای رەش و باسی لە گرنگیی کۆتاییهێنانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینای بەرێگای دانوستان کرد.

بە پێی راگەیەندراوەکە ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە دەکرێت لەسەر بنەمای هاریکاریی ئابووریی رێککەوتنی سۆچی هەنگاوی نوێ بگرنەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن