ئەمریكا.. ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی پەنسلڤانیا بەرزدەبێتەوە

جیهان

25/03/2023     ژمارەی بینراو 296

راچڵەكین -

لەویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریكا، لەئەنجامی تەقینەوەیەك، چەندین كەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەك لەناو كارگەیەكی بەرهەمهێنانی شوكولاتە لە ویلایەتی پەنسلڤانیا روویداو بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستداو چەندین كەسیش بێسەروشوێنن.

تائێستا هۆكاری تەقینەوەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بەگوێرەی راگەیندراوێكی پۆلیسی ناوچەكە، تەقینەوەكە لە یەكێك لە بیناكانی كارگەكە روویداوەو بەهۆیەوە خاپوور بووە، ئاماژەی بەوەشكردووە جگە لە گیانلەدەستدانی پێنج كەس، شەش كەسی دیكەش بەبرینداری رەوانەی نەخۆشخانە كراون و تائێستاش چارەنووسی حەوت كەسی دیكە، كە لەكاتی رووداوەكەدا لەناو كارگەكە بوون، نادیارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن